له‌ سوڕی مانگانه‌دا خۆت له‌خواردنی ئه‌م خۆراكانه‌ بپارێزه‌

بەشێکی زۆری ئافره‌تان لەکاتی سوڕی مانگانەدا تووشی ئازار و هەندێک نیشانەی دیکەی تایبەت بە کۆئەندامی هەرس دەبنەوە وەک ئاوسانی سک، هێڵنج و رشانەوە، بێهێزی و سکچوون یان قەبزی، بۆیە زۆر گرنگە ئافره‌تان لەو ماوەیەدا لە هەندێک جۆری خۆراک دووربن کە لەوانەیە ببنەهۆی خراپتربوونی نیشانەکانیان.

ئەو خۆراکانەی پێویستە لەماوەی سوڕی مانگانەدا نەخورێن بریتین لە:

خوێ
ئەو خۆراکانەی بڕێکی زۆری خوێیان تێدایە باشتروایە نەخورێن، چونکە هۆکارن بۆ زیادبوونی گازەکانی ریخۆڵە و سەرەنجام ئاوسانی سک، هەوڵبدە خۆراکە دەستکاریکراو و لە قووتوونراوەکان نەخۆیت و خوێش کەمتر بۆ خۆراکەکان بەکاربهێنە.

شەکر
ئەگەر بەبڕێکی کەم بخورێت زۆر کێشە نییە، بەڵام زیادەڕەوی کردن لەو خۆراکانەی بڕێکی زۆری شەکریان تێدایە میزاجت تێکدەدات، خەمۆکی و توڕەبوونت زیاتر دەکات.

کافاین
خواردنەوەی بڕێکی زۆری قاوە، چا، خواردنەوە گازییەکان و وزەبەخشەکان لەو ماوەیەدا تەندروست نییە چونکە هۆکارن بۆ زیادبوونی گازەکانی ریخۆڵە و ئاوسانی سک، هەروەها لەوانەیە تووشی سکچوونت بکات.

خۆراکە تیژەکان
ئەو خۆراکانەی تیژ و بەهاراتی زۆریان تێدایە بۆ گەدە و کۆئەندامی هەرس بەگشتی تەندروست نین، هەوڵبدە لەو خۆراکانە دووربیت.

گۆشتی سوور
توێژینەوەکان دەریانخستووە گۆشتی سوور بە پرۆستاگلاندینەکان دەوڵەمەندە، کە ئەمانەش دەبنەهۆی گرژبوونی منداڵدان و زیادبوونی ئازار، بۆیە باشتروایە گۆشتی سوور کەمبکەیتەوە.

پەیوەندیدار