رۆژنامەی سپۆرتی کەتەلۆنی بڵاویکردەوە، داهاتوو ئانسو فاتی یاریزانی یانەی بەرشەلۆنەی ئیسپانی روون نییە و مانەوەی لەو یانەیە مسۆگەر نییە و لەلایەن چەند یانەیەکەوە گرنگی پێدەدرێت.
سپۆرت رایگەیاندوە، هەر چوار یانەی خولی نایابی ئینگلتەرا کە ئەوانیش ئارسناڵ و چێڵسی و مانچستەر یونایتد و نیوکاسلن ئامانجیان ئەوەیە گرێبەست لەگەڵ ئانسو فاتی ئیمزا بکەن لە هاوینی ئەمساڵدا.
دەشڵێت، فاتی هەست بە دڵخۆشی ناکات لە بەرشەلۆنە چونکە کەمترین خولەک بەشداری یارییەکان دەکات و لەلایەن چاڤی هێرناندێزی راهێنەرەوە پشتگوێخراوە بە بیانوی دابەزینی ئاستی بەهۆی پێکانەوە.
دەشڵێت، خۆرخی میندێزی بەڕێوەبەری کارەکانی هێرشبەرە ئیسپانیەکە چەند گرێبەستێکی پێشکراوە بەمەبەستی رازیکردنی ئەو یاریزانە کە پەیوەندی بەو یانانەوە بکات بەڵام تا ئێستا داهاتووی یەکلانەبووەتەوە.
لەلایەکی ترەوە، بۆری فاتی باوکی یاریزانەکەی بەرشەلۆنە نیگەرانی خۆی لە شێوازی هەڵسوکەوتی بەرپرسانی بەرشەلۆنە ئاشکرا کرد چونکە ئەو یانەیە لە گرنگی کوڕەکەیان کەمکردووەتەوە لە کاتێکدا یەکێکە لە خۆشەویستترین یاریزانەکان لە یانەکەدا.