ھەدەپە و ژمارەیەک پارتی کوردی ھاوپەیمانییەک پێکدەھێنن

ئەمڕۆ پارتی دیموکراتی گەلان-ھەدەپە، پێکھێنانی ھاوپەیمانییەک لەگەڵ ژمارەیەک پارتی کوردی، بۆ ھەڵبژاردنەکانی تورکیا لە باکووری کوردستان رادەگەیەنێت.

پارتی دیموکراتی گەلان-ھەدەپە، بۆ ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی و پەرلەمانی تورکیا، لەسەر لیستی پارتی چەپی سەوز بەشداری دەکات، لە باکووری کوردستانیش ھاوپەیمانیی لەگەڵ ژمارەیەک پارتی کوردی کردووە.

ھاوپەیمانێتییەکەی ھەدەپە و پارتە کوردییەکان، لەژێر ناوی ھاوپەیمانیی ئازادی و دیموکراسیی کورد دەبێت و بەشداری ھەڵبژاردنەکان لە باکووری کوردستان دەکەن.

هاوپەیمانیەكە ئەو پارتانەی خوارەوە لە خۆ دەگرێت:
پارتی دیموکراتی گەلان – هەدەپە
پارتی چەپی سەوز
پارتی هەرێمە دیموکراتەکان – دەبەپە
پارتی ئازادی
کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی دیموکراتی کورد
کۆنگرەی کۆمەڵگەی دیموکراتیک – دەتەک
پارتی کۆمۆنیستی کوردستان
پارتی سۆسیالیستی کوردستان – پەسەکە.

پەیوەندیدار