ئەمڕۆ 4/ 4 / 2023 لەشاری سلێمانی و بەئامادە بوونی ژمارەیەک لەکوردانی فەیلی و نوێنەرانی حزب و رێکخراوەکانی دژی جینۆساید و کۆمەڵکوژی و رێکخراوەکانی بواری کۆمەڵگەی مەدەنی لەبارەگای رێکخراوی گەرمەسێری کوردی فەیلی رێو رەسمێک بەبۆنەی رۆژی شەهیدانی کوردانی فەیلی بەرێوە چوو ، لەو دیدارەدا وتاری رێکخراوەکە لەلایەن موحسن فەیلی خوێندرایەوە، هاوکات هاورێ بەختیار مستەفا وتارێکی بەناوی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پێشکەش کرد و تیایدا باسی لەدڕندایەتی رژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق و بەتایبەتیش رژێمی فاشیستی عێراق لەبەرانبەر گەلەکەمان بەگشتی کردو بەتایبەتیش بەرانبەر کوردانی فەیلی کرد کەبەردەوام راوە دونراون و لەخاک و زێدی خۆیان دەربەدەر کراون و دەست بەسەر موڵک و سامانیاندا گیراوە وێرای شەهیدکردنی هەزاران کەس لەرۆڵەکانمان و بەو بۆنەیەوە هاوخەمی حزبی زەحمەتکێشانی دوپاتکردەوەو وتیشی پێویستە حکومەتی عێراق ببێتە ئەندامی دادگای تاوانی نێو دەوڵەتی هەتا ئەو تاوانانەی بەرانبەر بەگەلەکەمان بەگشتی ئەنجام دراوە بە تاوانی جەنگ و جینۆساید بناسرێت و قەرەبووی مادی و مەعنەوی کەس و کاریان بکرێتەوەو ناوچەکانیان سەرلەنوێ ئاوەدان بکرێتەوەو ماف بگەرێتەوە بۆ خاوەن ماف .


