نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای ناوبژیوانی پاریس دەرفەتێکی باشە بۆ ئەوەی ھەرێم و بەغداد چارەسەری یەکجاریی بۆ کێشەی نەوت دابنێن.
نێچیرڤان بارزانی لە میانەی دەستبەکاربوونی دوو فیرقەی پیادەی پێشمەرگە رایگەیاند، ئێستا گفتوگۆکانی نێوان ھەولێر و بەغداد لەسەر رێگەیەکی راستن و گەشبینە بە گەیشتن بە رێککەوتن، ئامادەییشی دەربڕی بۆ ھەموو لێکتێگەیشتنێک لەسەر بنەمای دەستوری عێراق.
ھاوکات سەرۆکی ھەرێمی کوردستان، “ئێستا ئێمە بەشێکی سەرەکین لە عێراق و پاڵپشتی تەواوی سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی دەکەین.”
ھەرێمی کوردستان و بەغداد لەسەر پرسی نەوت و دەستپێکردنەوەی ھەناردەی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە گەیشتوون بە رێککەوتن و ئەمڕۆش رێککەوتنەکە لە بەغداد ئیمزا دەکرێت.
نزیکەی دوو ھەفتەیە ھەناردەکردنی نەوتی ھەرێمی کوردستان لە رێگەی بەندەری جەیھانی تورکیاوە راگیراوە، ئەوەش دوای بڕیارێکی دادگای ناوبژیوانیی نێودەوڵەتی لە بەرژەوەندیی حکومەتی عێراق، بەڵام بڕیاروایە دوای ئیمزاکردنی ئەو رێککەوتنەی ھەرێم و بەغداد، ھەناردەی نەوتی ھەرێم لە رێگەی کۆمپانیای سۆمۆوە دەستپێبکاتەوە.