حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان 19مین ساڵيادى دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان پیرۆز دەكات

بەڕێز : ئەنجومەنی سەرکردایەتی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان

بابەت : پیرۆزبایی

سڵاوێکی گەرم..

بەبۆنەی یادی 19 ساڵەی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان ، بە ناوی مەکتەبی سیاسیی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین و ئومێدەوارین ئەم یادە هاندەر بێ بۆ بەرەو پێشبردنی خەبات و تێکۆشانی پەژاک و بەدیهێنانی ئاوات و ئامانجە مەزنەکانی گەلەکەمان .

     یادی 19  ساڵەی دامەزراندنی پارتی ژیانی ئازادی کوردستان لە کاتێک دایە، کە جیهان و ناوچەکە بە دۆخێکی هەستیار تێدەپەڕێت، بزاڤی ڕزگاریخوازی گەلی کوردستان  لە بەردەم بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگاریەکانی قۆناخەکە و پێویستیی بەلاوەنانی ناکۆکییە لاوەکیەکان و یەکڕیزیی کوردستانی دایە ، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لەو پێوەندەدا خواستی خۆی بۆ دیالۆگێکی کوردستانی لەنێوان لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دووپات دەکاتەوە .

   هەر لەو یادەدا جەخت لەسەر پەیوەندی دۆستانەی نێوان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و پارتی ژیانی ئازادی کوردستان دەکەینەوە.

لەگەڵ ڕێزماندا..

                                                                            مەکتەبی سیاسی

                                                                  حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان

                                                                          ٤ی نیسان ٢٠٢٣

پەیوەندیدار