هۆشدارى کەشناسی لەبارەی شەپۆڵی باران بارین لە هەفتەی داهاتوودا

لە ماوەى نێوان ڕۆژى دووشەممە تا ڕۆژى هەینى هەفتەى داهاتوو شەپۆڵێکى باران بارین روو لە ناوچەکەمان دەکات , لە ئەنجامى یەکگرتنى هەردوو نزمە پاڵەپەستۆى دەریاى ناوەڕاست و تورکیا شەپۆڵێکى باران بارین سەرجەمى ناوچە جیاجیاکان دەگرێتەوە .
رۆژى دووشەممە سەرەتا باران بارینى کەم لە ناوچەى جیاجیا دەبارێت
رۆژى سێ شەم و چوارشەم و شەپۆڵى باران بارین بەهێز دەبێت بە گوێرەى نەخشەکانى بارانى پێشبینیکراو لەسەر ناوچەکەمان ئاستى دابارین بە شێوەى لێزمە باران و هەورە تریشقەو هەندێ کات بەرزبوونەوەى ئاستى ئاویش دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما
لەگەڵ نزیک بوونەوەى کاریگەرى ئەم شەپۆڵە زانیارى زیاتر بڵاودەکەینەوە ..

وەزارەتی گواستنەوەوگەیاندن
بەڕێوەبەرایەتی گشی كەشناسی و بومەلەرزەزانی
٦-٤-٢٠٢٣

پەیوەندیدار