تەقینەوەکەی نزیک فڕۆکەخانەی سلێمانی بۆ بە ئامانج گرتنی بەرپرسانی باڵای رۆژئاوا بووە

7/4/2023

ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 7ی نیسانی 2023 لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تەقینەوەیەک روویدا.

سەرچاوەیەکی ئاگادار رايگەیاند “تەقینەوەکە بۆ بە ئامانج گرتنی شاندێکی باڵای رۆژئاوای کوردستان بووە کە پێکهاتووە لە هەریەک لە مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد کە ماوەی سێ رۆژە لە شاری سلێمانین”.

هەر ئەو سەرچاوەیە رايگەیاند “کە شاندەکە هیچ زیانێکیان نەبووە و سەلامەتن”.

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی فڕۆکەخانەی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند “ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی 7ی نیسانی 2023 کاتژمێر 4:18 خولەك لە نزیك سیاجی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی تەقینەوەك روویدا كە تیایدا هیچ زیانێكی گیانی و مادی نەبوو و بووە هۆی ئاگر كەوتنەوە، دەستبەجێ تیمەكانی بەرگری شارستانی فڕۆكەخانە گەیشتنە شوێنی ڕووداوەكە و ئاگرەكەیان كۆنترۆڵ كرد”.

پەیوەندیدار