رێككەوتی ٧/٤/٢٠٢٣فرۆکەخانەی سلێمانی کرایە ئامانج، کە خۆشبەختانە زیانی گیانی لێنەکەوتەوە.
فرۆکەخانەی سلێمانی، دامەزراوەیەک و دەسکەوتێکی گرنگی گەلەکەمانە،کە پاراستنی لە ئەستۆی هەموولایەكو بەتایبەت هەردوو حکومەتی هەرێم عێراقدایە.
لێژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان، وێرای سەرکۆنەکردنی ئەم کارە نابەجێ و دوژمنکارانەیەدەكات، لەهەمانكات داوادەكات هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لێی بێدەنگ نەبن و رێکاری پێویست بۆ رێگریکردن و بەسزاگەیاندنی ئەنجامدەرانی لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکاندا بگرنە بەر.
بەشێکی ئەم کردەوە دوژمنکاریانە، سود وەرگرتنە لەو کەلێنانەی لەنێوان لایەنەكانی ئیئتلافی حكومەتی هەرێمدایە، کە دەبێت بکرێنە وانەی یەکڕیزی و تەبایی لەبەرامبەر نەیاراندا،بەرژەوەندی باڵای گەلی كوردستان بخرێتە سەرووی ململانێی تەسكی حزبی.
لێژنەی كاری هاوبەشی چەپی كوردستان
٨/٤/٢٠٢٣