پارێزگارى سلێمانى ڕایدەگەیەنێت ڕاگرتنى گه‌شته‌كانى فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى زیانى ته‌نها بۆ سلێمانى نیه به‌ڵكو بۆهه‌ر كۆمپانیا‌و ده‌وڵه‌تێكیشه ئه‌و بڕیاره‌بدات.
د.هه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگارى سلیمانى ئەوەی خستەڕوو: ڕاگرتنى گه‌شته‌كان له‌گه‌ڵ فرۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى سلێمانى زیانى دوولایه‌نه‌یه‌و ته‌نها بۆ سلێمانى نابێت.
ڕوونیشی كردەوە: هه‌ر كۆمپانیا‌و ده‌وڵه‌تێك گه‌شته‌كان ڕابگرێت ئه‌وا ئه‌وانیش زیانیان به‌رده‌كه‌وێت چونكه چۆن سوده‌كه دوولایه‌نه‌یه زیانه‌كانیش به‌هه‌مان شێوه‌یه.
شایەنی باسە ماوه‌ى چوار ڕۆژه توركیا گه‌شته‌كانى له‌گه‌ڵ فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ڕاگرتوه‌و شه‌وى رابردو هێرشى موشه‌كى بۆسه‌ر فرۆكه‌خانه‌كه ئه‌نجامدا.




