سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی دەکات

پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ 10ی 4ی 2023 شاندێکی هاوپەیمانی نیشتیمانی بەسەرۆکایەتی ئارام قادر سەرۆکی هاوپەیمانی نیشتیمانی و بەیاوەری م. سالار و د.ئاشتی و د.نەوزاد خۆشناو، سەردانی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد و لەلایەن بەڵێن عەبدوڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و نیشتیمان کەمال بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان، شاخەوان عەبدوڵا ئەندامی مەکتەبی سیاسی، دڵشاد ڕەمەزان ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان پێشوازی کران.
لە دیدارەکەدا باس لە ڕەوشی ئێستای کوردستان و ناوچەکە و هەروەها گفتوگۆ لەسەر پێویستی ئەنجامدانی پڕۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرا، پەیوەندییەکانی نێوان
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و هاوپەیمانی نیشتیمانی دووپاتکرایەوە.

پەیوەندیدار