زۆربەی زۆری نەخۆشیە درێژخایەنەکان لە ناوسکەوە دەستپێدەکەن. لەگەڵ ئەوەی کێشەکانی هەرس زۆرکات پەیوەستن بە گەدە و ڕیخۆڵەکانەوە، بەڵام بەشێکی بچووکی سیستەمی هەرس کە بە کۆڵۆن ناودەبرێت، ڕۆڵێکی زۆر گرنگی هەیە لە کارکردنی جەستە و ڕاگرتنی تەندروستی گشتی جەستە. بەهۆی ناتەندروستی ئەو خۆراکانەی کە دەیخۆین، زۆرکات خۆراکەکان وەک پاشەڕۆ لە ڕیخۆڵ و کۆڵۆندا دەمێننەوە و دەبنەهۆی دروستکردنی گرفتی تەندروستی
. ماڵپەری “هێلسی فوود” گیراوەیەکی ئەفسوناوی ئاشکرا کردووە کە دەتوانێـت بە ئاسانی نێو سکت لەو پاشەڕۆیانە پاک بکاتەوە و پیسایی لە کۆڵۆنەکانتدا نەهێلێت.
پێویستیەکان: – -نیو کوپ شەربەتی سێوی فرێش – دوو کەوچکی چێشت ئاوی لیمۆی فرێش – یەک کەوچکی بچووک ئاوی زەنجەفیلی فرێش – نیو کەوچکی بچوک خوێ – نیو کوپ ئاوی گەرمی فیلتەرکراو شێوازی ئامادەکردنی: ئاوەکە بخەرەسەر ئاگر با گەرم ببێت، بەڵام مەیکوڵێنە تەنیا با گەرم ببێت، دواتر کەمێک ساردی بکەرەوە.
دواتر ئاوەکە بخەرە کوپێکەوە و خوێیەکەی تێبکە، باش تێکی بدە بۆ ئەوەی خوێیەکە بتوێتەوە. دواتر شەربەتی سێو و زەنجەفیل و لیمۆکەی تێبکە و ئەم جارەش تێکی بدە تاوەکو تێکەڵ ببن
. پێش هەموو ژەمە خواردنێک ئەم گیراوەیە بخۆرەوە بۆ ماوەی هەفتەیەک، بەم شێوەیە هەرچی پیسی و ژەهر و میکرۆبی کەڵەکەبووی نێو کۆڵۆنت هەیە ڕادەماڵرێت و گەدەت پاک دەبێتەوە لە ژەهر.




