لە ٣٥ هەمین ساڵیادی تاوانى ئەنفالدا، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان دەڵێت “دەبێت عێراق قەرەبووى كەسوكاری ئەنفالكراوان بکاتەوەو لەهەرێمیش باشتر خزمەت بکرێن”.
نێچيرڤان بارزانى، ئەمڕۆ ١٤ى ١٤ى ٢٠٢٣، لە 35هەمین ساڵیادی تاوانى ئەنفالدا پەیامێكی بڵاوكردەوەو رایگەیاند، حكومه‌تى عێراق، ده‌بێ كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان له هه‌موو روويه‌كه‌وه قه‌ره‌بوو بكاته‌وه و بڕيارى دادگەى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق جێبه‌جێ بكات كه ئه‌نفالى به جينۆسايد و تاوانى دژى مرۆڤايه‌تى و تاوانى جه‌نگ ناساند.
دەقی پەیامەكەی سەرۆكی هەرێم:
ئه‌مڕۆ له يادى سى و پێنج ساڵه‌ى تاوانه‌كانى ئه‌نفالدا كه ڕ‌ژێمى پێشوى عێراق ساڵى 1988 به‌رامبه‌ر به خه‌ڵك و خاكى كوردستان ئه‌نجامى دان، به‌وپه‌ڕى شكۆوه زياتر له 182 هه‌زار شه‌هيدى ئه‌نفال به‌بير ده‌هێنينه‌وه، سه‌رى ڕێز له‌به‌رده‌م گيانى پاكياندا داده‌نوێنين و سڵاو له خێزان و كه‌سوكارى سه‌ربه‌ر‌زيان ده‌كه‌ين.
له‌م ياده‌دا دوپاتى ده‌كه‌ينه‌وه، حكومه‌تى عێراق ده‌بێ كه‌سوكارى ئه‌نفالكراوان له هه‌مو ڕويه‌كه‌وه قه‌ره‌بو بكاته‌وه و بڕيارى دادگاى باڵاى تاوانه‌كانى عێراق جێبه‌جێ بكات كه ئه‌نفالى به جينۆسايد و تاوانى دژى مرۆڤايه‌تى و تاوانى جه‌نگ ناساند. له هه‌رێمى كوردستانيش هه‌رچى له توانادايه ده‌بێ باشتر خزمه‌ت بكرێن و بايه‌خ و گرنگيى زياتريان پێ بدرێت.
قه‌واره‌ى ده‌ستوريى هه‌رێمى كوردستان، به‌رهه‌مى خه‌بات و تێكۆشانی سه‌تان هه‌زار شه‌هيدى تاوانى سامناكى وه‌ك ئه‌نفاله‌كان و كيمياباران و قوربانيدانى گه‌لى كوردستانه، له‌م ياده‌دا با به يه‌كڕيزى و ته‌بايى و كارى هاوبه‌ش بۆ پاراستنى ده‌سكه‌وت و مافه‌كانمان، ڕێز له گيان و يادى شه‌هيدان بنێين. هه‌روه‌ها ده‌بێ هه‌مو هه‌وڵێك بده‌ين تاكو ئه‌نفال له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تيش زیاتر به جينۆسايد بناسرێت و هه‌رگيز له هيچ شوێنێكى جيهان تاوانێكى وا دوباره نه‌بێته‌وه.
سڵاو و درود بۆ گيانى شه‌هيدان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان