سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەکات

حزبی زەحمەتکێشانی کورستان و یەکێتی نیشتیمان کوردستان کۆبوونەوەو باسیان لە مەترسیەکانی سەر هەرێمی کوردستان و چەندین تەوەری دیکەدا کرد.
ڕۆژی شەممە 15ی4ی 2023 بەڵێن عەبدوڵا سکرتێری حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پێشوازی کرد لە شاندێکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان کە پێکهاتبوو لە د. ڕێبوار ئیسماعیل ئەندامی سەرکردایەتی و سالار لالە سەرحەد بەرپرسی پەیوەندییە نیشتیمانیەکان و ئازاد محەمەد ئەمین بەرپرسی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی، لە دیدارەکەدا باس لە بارودۆخی ناوخۆی هەرێم و ئەو مەترسیانەی کە ڕووبەرووی هەرێم بوونەتەوە و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا کرا، لەتەوەرێکی دیکەدا باس لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کراو گرنگی پڕۆسەکەو ئەنجامدانی لە کاتی خۆی دووپات کرایەوە. لە کۆبوونەوەکەدا هەریەکە لە نیشتیمان کەمال بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان و هیوا سەید سەلیم، شاخەوان عەبدوڵا، شوان محەمەد، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و دڵشاد ڕەمەزان ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان بەشداربوون.
لە کۆتایی دیدارەکەدا پەیوەندییە مێژوییەکانی نێوان حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و یەکێتی نیشتیمانی کوردستان جەختی لەسەر کرایەوە.

پەیوەندیدار