پارێزەرێك لە هەولێر دەڕفێنرێت و دوای لێدانێكی زۆر سەری دەتاشرێت

ژمارەیەك چەكدار لە شاری هەولێر پارێزەرێك دەڕفێنن و دوای لێدانێكی زۆر سەری دەتاشن و جێی دەهێڵن، برایەكی پارێزەرەكەش دەڵێت، بەهۆی كەیسی ژن و مێردێكەوە بووە.
بەپێی زانیاریەكان، بەیانی ئەمڕۆ شەممە چەند چەكدارێك لە شاری هەولێر پارێزەرێك بەناوی “محەمەد یابە سۆفی” دەڕفێنن، دوای لێدانێكی زۆر قژی ئەو پارێزەرە دەتاشن و جێی دەهێڵن و دواتر دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانە بۆ وەرگرتنی چارەسەر.
برایەكی ئەو پارێزەرە بە میدیاكانی وتووە، براكەی لەسەر كەیسی ژن و مێردێك رفێنراوە، دوای ئەوەی دەبێتە بریكاری ژنەكە بەڵام ماڵی پیاوەكە بە بڕیارەكانی یاسا رازی نەبوون بۆیە براكەیان رفاندووە و چەند كاتژمێرێك لێیان داوە و بە سەختی برینداریان كردووە.
بەپێی زانیاریەكان، ئەو پارێزەرە دەم و لوتی شكاوە و تەندروستی ناجێگیر بووە و ئێستا باشترە، سەندیكای پارێزەران و ئاسایشی هەولێر هاتوونەتە سەر خەت.

پەیوەندیدار