کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزدەبنەوە

کەشناسی هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی ئاشکراکردووە و دەڵێت، پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە.

کەشناسی ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبوونی هەندێک پەڵە هەوری جیا جیا و پلەکانی گەرما ٣ بۆ ٥ پلەی سیلیزی بەرز دەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بۆ سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ درووسبونی هەندێک پەڵە هەوری جیا جیا و پلەکانی گەرما ٢ بۆ ٤ پلە بەرزتر دەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:

هەولێر : 26

سلێمانی : 25

دهۆک : 25

کەرکوک : 27

هەڵەبجە : 25

زاخۆ : 25

سۆران : 23

گەرمیان : 29

پەیوەندیدار