بۆ سێ رۆژی لەسەر یەک مانۆڕە سەربازیەکانی سوپای چین لە نزیک لێرەوارەکانی دورگەی تایوان کە پەکین بەبەشێک لەخاکی خۆی دادەنێت بەردەوامە ،ئامانجیش لەو مانۆڕانە بەئاگا هێنانەوەی ( تایبی ) و ئەو وڵاتانەیە کەپشتیوانی لێدەکەن و بەتایبەتیش ولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا لەگەمژەیەتی کرن لەباشتر کردنی پەیوەندیەکانی نێوانیان ، مانۆڕەکانیش بریتین لەروماڵکردنی دەریایی و ئاسمانی و لێدان و بەئامانج گرتنی شوێنی دیارو دەستنیشانکراو بەئامانجی وەستاندن و گەمارۆ دانی تەواوی تایوان ، لێرەدە پرسیارێک دێتە پێش ، ئامانج لەم مانۆڕانە چیە و بۆچی لەم کاتەدا ؟ ئەم روداوانە چیمان پێ دەڵێت ؟ .
چی رودەدات ؟ پامانج چیە ؟ بۆچی لەم کاتەدا ، پرسیارگەلێکن کەدروست دەبن سەبارەت بەو مانۆڕە سەربازیانە کەناوی لێنراوە ( شمشێری هاوبەش ) وەک ئەوەی چین ناوی لێناوە و رۆژی شەممە دەستی پێکردو سێ رۆژ بەردەوامی دەبێت لەدەوروبەری تایوان ، بەمەبەستی ئاگادارکردنەوەی دەسەڵاتداران – ی تایوان بەتایبەتی دوای کۆبونەوەی نێوان ژنە سەرۆکی تایوان و بەرپرسێکی ئەمەریکی کەبوە هۆی توڕەبوونی پەکین .
چی رودەدات ؟
وتە بێژی سوپای چین ( چی یی ) جەختی لەوە کردەوە کەچین هەستاوە بەبڵاو کردنەوەی کەشتی و فڕۆکەی جەنگی و موشەک لەدەوروبەری تایوان بەمەبەستی بەئاگا هێنانەوەی جدی لە تێوەگلان و دەست تێکەڵکردنی هێزە جوداخوازەکان کەهەوڵ بۆ سەربەخۆیی تایوان دەدەن لەگەڵ هێزو وڵاتانی دەرەکی .
ئەم مانۆڕانە بریتین لەڕوماڵ کردنی دەریایی و ئاسمانی و ئامادەکای ورد بۆ لێدان و دەسنیشانکردنی ئامانجی سەرەکی وبەرپەرچدانەوەی هەوڵەکانی تایوان و گەمارۆدانی، ئەمەش بەپێی کەناڵەکانی تەلەفیزۆنی حکومەتی چینی .
لەم مانۆرەدا دەیان فڕۆکەی جەنگی لەجۆری ج – 18 و ج – 10 سی لەو کردەوانەدا شان بەشانی فڕۆکەی دژ بەژێر دەریایی بەکار دەهێنرێت ، هاوکات رۆژنامەی گڵۆباڵ تایمزی – چینی رایگەیاندوە کەچین وێڕای ئەوانەش هەستاوە بەبڵاوە پێکردنی سستمی تەقاندنی موشەک لەجۆری بی ئیتش – 191 و موشەکی وای جی – 12بی سەرزەمینی دژەکەشتی .
وەزارەتی بەرگری تایوان ڕایگەیاندرۆژی شەممە 9 کەشتی جەنگی و 71 فرۆکەیان لەدەوروبەری دورگەکەیان بەدیکردوە ، بەڵامرۆژی یەکشەممە 11 کەشتی و 70 فڕۆکەی چینیان لەومانۆرەدا بینیوە.
چین چی دەوێت ؟
پەکین تایوان کەژمارەی دانیشتوانەکەی 23 ملیۆن کەس دەبێت بەبەشێکی دانەبڕاو لەخاکی چین دەزانێت ، کە لەکاتی جەنگی ناوخۆیی وڵاتەوە لەساڵی 1949 لێی دابڕاوەو هەتا ئەمڕۆش نەیتوانیوە بیخاتەوە سەر وڵاتەکەی .
هاوکات پەکین هەر جۆرە پەیوەندیەکی فەرمی لەنێوان ( تایبی ) و دەوڵەتانی بێگانە رەت دەکاتەوە و بەکاری دوژمنکارانەی دژ بەچین دەیبینێت ، ئەویش بەپێی پرەنسیپی ئەوەی کەچین یەکە، بەو کۆبونەوەیەشەوە کەرۆژی چوار شەممەی پێشو لەکالیفۆرنیا لەنێوان ژنەسەرۆکی تایوان ( تسای ئینگ وین ) و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکی کیفن مەکارسی ئەنجامدرا .
هاوکات پەکین هەر جۆرە پەیوەندیەکی فەرمی لەنێوان ( تایبی ) و دەوڵەتانی بێگانە رەت دەکاتەوە و بەکاری دوژمنکارانەی دژ بەچین دەیبینێت ، ئەویش بەپێی پرەنسیپی ئەوەی کەچین یەکە، بەو کۆبونەوەیەشەوە کەرۆژی چوار شەممەی پێشو لەکالیفۆرنیا لەنێوان ژنەسەرۆکی تایوان ( تسای ئینگ وین ) و سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئەمەریکی کیفن مەکارسی ئەنجامدرا .
هەر ئەوکات پەکین بەڵێنی دا بەگرتنەبەری رێوشوێنی توندو بەهێز .
مامۆستای یاریدەدەر لەبواری زانستی سیاسی لەزانکۆی سەنگافورەی نیشتیمانی ( جا ئایان تشۆنگ ) بەئاژانسی هەواڵی فەرەنسی راگەیاند کەئەو مانۆڕە سەربازیەی چین بەشێکە لەو هەڵمەتە فراوانەی کەبۆ فشاردانان لەسەر تایوان پێی هەڵدەستێت .
ئەو مامۆستایە ئەوەشی وت ئەم کۆبونەوانە لەسەر ئاستی باڵا رێ خۆشدەکات بۆ چینیەکان تا ئۆباڵی رودانی هەر شتێک بخاتە سەرشانی ( تایبی ) یاخود ئەمەریکا ، یاخود هەر وڵاتێکی تر کەپەیوەندی لەگەڵ تایوان هەبێت .
بۆچی لەئێستادا ؟
چین چاوەڕێی کرد هەتا ( تسای ) گەڕایەوە بۆ تایوان ئینجا دەستی کرد بە مانۆڕی ( شمشێری هاوبەش ).
شارەزایەک لەکاروباری سوپای چینی لەزانکۆی نانیانگ – بۆ تەکنەلۆژیا لەسەنگافورە بەناوی ( جیمس شار ) ئاماژە بەوە دەکات کەپەکین چاوەروانی تەواو بوونی سەردانەکەی سەرۆکی فەرەنسا ئیمانۆیل ماکرۆنی کردو دوای ئەوە دەستی بەمانۆڕ و ڕاهێنانەکان کرد .
هاوکات ئەو شارەزایە وتی چین سەرگەرمی توندوتۆڵکردن و گەرمکردنی پەیوەندیەکانێتی لەگەڵ ئەوروپادا ، بەڵام هەر کردەوەیەکی سەربازی لەدژی تایوان دەبێتە هۆکاری زیان گەیاندن بەو کرانەوە دبلۆماسیە.
ئەو رێوشوێنانەی تر کەپەکین گرتویەتیە بەر کامانەن ؟
وەک کاردانەوەیەک دژ بەسەردانەکەی ( تسای ) پەکین رایگەیاند کەلەمەو دوا رێگە نادەن باڵوێزی تایبی لە ولایەتەیەکگرتوەکان ( هسیاو بی گیم ) پێ بنێتە سەرخاکی چین و تۆمەتباریان کرد بەهاندانی بەئەنقەست بۆ روبەڕوبونەوە لەگەروی تایوان .
هەر وەک وەزیری دەرەوە لەپەکین رایگەیاند سزایان خستۆتە سەر پەمانگای هادسۆن ، کەدامەزراوەیەکی لێکۆڵینەوەی محافزکارەو بارەگای سەرەکی لەواشنتۆن – ە ، هەروەها کتێبخانەی رۆناڵد رێگن – ی سەرۆکایەتی کەکۆبونەوەی ( تسای ) و ( ماکارسی ) تیادا ئەنجام دراوەو سەکۆی خۆیانی خستۆتە خزمەت ئەو دیدارەو ئاسانکاری کردوە بۆ دەست تێکەڵاوکردنی ( تسای ئینگ وین ) لەچالاکی جودا خوازی تایوان لەولایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا .
لەئێستادا ئەو دو دامەزراوەیە رێگەیان پێنادرێت مامەڵە یاخود هیچ هاوکاری و پەیوەندیەک لەگەڵ هیچ دامەزراوەیەکی چینی دا ئەنجام بدەن .
جیاوازی لەنێوان مانۆری ئەمجارەو مانۆڕەکانی پێشودا ؟
ئەم مانۆڕەی ئەمجارە مانۆڕەکانی ئابی 2022 مان بیر دەخاتەوە کاتێک کەپەرلەمانتاری دیموکراتی نانسی پێلوسی سەردانی ئەو دورگەیەی کرد، ئەوکات پێلوسی هەمان پۆستی ئێستای مەکارسی هەبوو ( سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ) بوو.
ئەو کاتیش چین هەستا بەمانۆڕی سەربازی بەچەکی زیندو لەدوری 10 کیلۆمەتر لەکەناراوەکانی تایوانەوە ، ئەویش لەچوارچێوەی هەڵمەتێکی هاوشێوەدا کەهەفتەیەکی خایاند ، ئەو کاتیش دەسەڵاتدارانی چین رێگریان کرد لەهاوردەکردنی میوەو ماسی لەدورگەکەوە بۆ چین.
ئەمجارەیان چین رایکەیاند کە مانۆڕەکانیان لەرۆژی دووشەممەدا واتە ئەمڕۆ بەکەرەستەو چەکی زیندو دەبێت ئەویش لەنزیک کەناراوەکانی ناوچەی ( فۆگیان ) لە رۆژهەڵات کەدەکەوێتە بەرانبەر بەو دورگەیە .
لەگەڵ ئەوەشدا شارەزایەک لەکاروباری چینی لەپەیمانگای ( تاکا شیلا ) لە ( پەنگالور ) بەناوی ( مانۆگ کیوالرامانی ) وای دەبینێت کەمانۆڕەکەی ئەمجارە ( شمشێری هاوبەش ) لەقەبارەدا ناگاتە ئەو مانۆڕەی کاتی کاتی سەردانی پێلۆسی بینیمان .
هاوکات وتی سەردانی پێشوی پێلۆسی بۆتایوان بەتەواوی جیاواز تر بوو بەوەی لەسەر ئاستی جیاواز بەبەراورد بەچونی تسای بۆ واشنتۆن و بینینی مەکارسی .
لەو چوارچێوەیەشدا سۆتزۆ یۆن پسپۆر لەبواری سەربازیدا لەپەیمانگای لێکۆڵینەوە و بەرگری و ئاسایشی نیشتیمانی لەتایوان ئاماژەی بەوە کرد کەبارودۆخی ئابوری پاش سێ ساڵ لەکۆفید و گرنگی تایوان لەو بوارەدا هۆکارێکی کاریگەری ئەم دۆخەیە.
ئەم پسپۆڕە بەردەوام دەبێت و دەڵێت گێڕانەوەی رێگای ئاسمانی و دەریایی دەوروبەری تایوان لەمساڵدا زۆر گرنگە بۆ بوژانەوەی ئابوری بۆ وڵاتانی دەوروبەرو خودی چین – یش بەتایبەتی ، بۆیە وا پێویست دەکات کەئەو جۆرە مانۆڕە سەربازیانەو ئاڵۆزی لەو ناوچەیەدا بەچڕی و بەردەوامی نەمێنێتەوە چوونکە هەموان تیایدا زەرەر مەند دەبن .گەر دیقەت بدرێت مانۆڕەکانی 2022 بەشێوەیەکی بەرچاو بووە هۆکاری وەستانی هاتوچۆی دەریایی وگوێزانەوەی باری بازرگانی دەریایی و ئاسمانی سەر رێگای سەرەکی لەدەریای تایواندا .
✍️ بەختیار مستەفا