حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پیرۆزبایی لە ھاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزیدی، جەژنی چارشەمبا سۆر دەکات

بە بۆنەی هاتنەوەی جەژنی سەری ساڵی ئێزدی چارشەمبا سۆر، پیرۆزبایی لە هەموو خوشک و برایانی کوردی ئێزیدی دەکەین .
هیوادارین ئەم جەژنە دێرینە مێژوییە ببێتە مایەی خۆشی و شادی و ئاسوودەیی بۆ هەموو ئێزدیان و کۆتایی نەهامەتییەکان و هاندەر بێ بۆ پاراستنی فرەیی و پتەوكردنی بنەماکانی پێکەوەژیان لە کوردستان.

مەکتەبی سیاسیی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
18ی نیسانی 2023

پەیوەندیدار