سەرۆكوەزیرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت: ئەو فەرمانبەرانەی پێنج ساڵ گرێبەست بووبن، دەكرێنە هەمیشەیی و ئەمە بەشێكە لە چارەسەر.
محەممەد شیاع سوودانی سەرۆكوەزیرانی عێراق لە چاوپێكەوتنێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەوەی پێنج ساڵ بە گرێبەست دەوامی كردبێت دەبێت بكرێتە فەرمانبەری هەمیشەیی، ئەمە بەشێكە لە چارەسەر بۆ ئەو كەسانەی كە بە گرێبەست كاریان كردووە و هەستیان بە ستەم كردووە.
وتیشی: بۆ نموونە وانەبێژان نزیكەی هەشت ساڵە بە پارەیەكی كەم خزمەت دەكەن و وانە دەڵێنەوە، بودجە زیاد بووە بۆئەوەی زیاتر خزمەتی ئەوانیش بكرێت