نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به‌بۆنه‌ی ساڵیادی رۆژی رۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و یادی 25 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستان په‌یامێكی ئاراسته‌ی رۆژنامه‌نووسانی كوردستان كرد.
ده‌قی په‌یامه‌كه:
یادی (125) ساڵه‌ی ڕۆژی ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی و (25) ساڵه‌ی دامه‌زراندنی سه‌ندیكای ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان له ته‌واوی ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌م، هیوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ ده‌خوازم. سڵاو له یاد و گیانی میقداد میدحه‌ت به‌درخان ـ ی پێشه‌نگ كه یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی (كوردستان)ی چاپ و بڵاوكرده‌وه.
له‌م یاده‌دا هه‌موو پشتیوانییه‌ك بۆ ڕۆژنامه‌نووسان و ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ڕاده‌ربڕین و ئازادیی قه‌ڵه‌م و نووسین دووپات ده‌كه‌مه‌وه. ئازادیی ڕۆژنامه‌گه‌ری، بنه‌ما و كۆڵه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی هه‌موو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زیندووی پێشكه‌وتووه، پێویستییه‌كی له‌پێشی بره‌ودان به دیموكراسی و ئازادییه‌كان و پاراستنی مافه‌كانی مرۆڤه، بۆیه ده‌بێ پارێزگاری لێ بكرێت.
وشه به‌رپرسیاریه‌تییه، بۆیه داوا له ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستان ده‌كه‌م به‌وپه‌ڕی ئه‌مانه‌ت و به‌رپرسیاریه‌تییه‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ وشه‌دا بكه‌ن و ئازاد و پیشه‌یی و ڕاستگۆیانه هه‌واڵ و ڕووداوه‌كان بگوازنه‌وه. كار و ئه‌ركی خۆیان به ڕێكوپێكی و له چوارچێوه‌ی ئێتیكی ڕۆژنامه‌وانیدا جێبه‌جێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ڕۆڵی دروستی خۆیان له ده‌ستنیشانكردنی هه‌ڵه و كه‌موكوڕییه‌كان و ڕاستكردنه‌وه‌یان بگێڕن.
سڵاو و دروود بۆ هه‌موو ئه‌و ڕۆژنامه‌نووسانه‌ی له سه‌رده‌می خه‌بات و ئازادی‌دا گیانیان به‌خشی. یادیان هه‌میشه به خێر.
نێچیرڤان بارزانی
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان