وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەکانی عێراق رایگەیاند، لە سەرەتای وەرزی باران بارینەوە تا ئێستا قەبارەی یەدەگی ئاو بە رێژەی ٣٠٪ زیادیکردووە و ئەگەر رێژەی ئاوی رووباری دیجلە باش ببێت ئەوا رێگە بە کشتوکاڵی هاوینەی بچوک و مامناوەند دەدرێت.
خالد شمال وتەبێژی وەزارەتی سەرچاوەکانی ئاوییەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، قەبارەی یەدەگی ئاو لە سەرەتای وەرزی دابارینەوە تا ئێستا بە رێژەی ٣٠٪ زیادیکردووە و ئاوی خواردنەوەش گرەنتی کراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، پلانی کشتوکاڵی هاوینە پارێزگاری لە باخە بەرەهمدارەکان و هەندێک بەربوومی دیکە دەکات و ئەگەر ناردنی ئاو لە تورکیاوە باش ببیت ئەوا رێگە پلانی کشتوکاڵی هاوینەی بچوک و مامناوەند دەدرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، دۆسیەی ئەو پێویستی بە هەماهەنگی هەمووانە و ئەنجوومەنی وەزیران ئەو دۆسیە تەکنیکییەیان کردووە بە دۆسیەیەکی دبلۆماسی و سەردانی تورکیایان کرد و لەگەكڵ تورکیا رێککەوتن کە رێژەی ئاوی هەناردەکراوی دیجلە بۆ ماوەی مانگێک زیاد بکەن.