وەزارەتی بەرگری دانیمارك لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، سەرجەم راوێژكار و شارەزا سەربازییەكانی لە عێراق و سوریا كشاندوەتەوە، بەتایبەتی ئەو سەربازانەی كە بەشدارییان لە ئۆپراسیۆنەكانی دژی داعش كردوە، چونكە لە ئێستادا ناوچەكە چیتر پێویست بە یارمەتیی سەربازانی دانیماركی نەماوە.بیارك لۆمبۆرگ، فەرماندەی هێزی ئاسمانیی دانیمارك رایگەیاندووە، كە “بەهێزكردنی توانای رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكان لە دەوروبەری وڵاتەكەمان گرنگترە لە ڕووبەڕووبوونەوەی داعش”.جێی باسە لە ساڵی 2014 ـەوە دانیمارك ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعشە و بە دابینكردنی 300 سەرباز و راوێژكاری سەربازی و خەرجكردنی زیاتر لە 50 ملیۆن دۆلار بەشداربوون لە راهێنان بە سەربازان و ئەندامانی یەكە ئەمنییەكانی عێراق.