بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكانی هەولێر ڕادەگەیەنێت: تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكانی سەر بە ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان دوو باندی مەترسیداریان دەستگیر كرد.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەهێشتنی ماددەهۆشبەرەكانی هەولێر بڵاویكردەوە:” لە زنجیرە چالاكیەكی یەك لەدوای یەكدا لە ماوەی ھەشت رۆژی رابردوودا تیمەكانی بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددەھۆشبەرەكان، لەدوو چالاكیدا دوای كۆكردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی ورد و گرتنەبەری رێكارەیاساییەكان توانییان دوو باندی مەترسیداری بازرگانی كردن بەماددەی ھۆشبەر دەستگیربكەن”.
ئەوەشی خستەڕوو:” باندەكە پێكھاتبوون لە چوار كەس، لەم دوو چالاكییەشدا توانرا بڕی 11 كیلۆ گرام لەماددەی ھۆشبەر لەجۆری كریستاڵ و حەشیش دەستی بەسەردا بگیرێت بكەن”.