د.سەباح ھەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی دڵنیایی لەبارەی نەخۆشی ھەوکردنی مێشک دەدات و دەڵێت، نەخۆشییەکە جێگەی نیگەرانی نییە.
د.سەباح ھەورامی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانییدا رایگەیاند، تائێستا ھیچ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە نەخۆشی ھەوکردنی مێشک تۆمارنەکراوە و ھاووڵاتیان دڵنیادەکەنەوە نەخۆشییەکەی جێگەی نیگەرانی و دڵەڕاوکێ نییە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پشکنینی تووشبووەکان رەوانەی تاقیگەی ناوەندیی لە بەغداد دەکەن بڕیاریشە وەفدێکی وەزارەتی تەندروستیی عێراق سەردانی ھەڵەبجە و سلێمانی دەکەن.