وەزارەتی بەرگری سوریا ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی چوارقۆڵی وەزیرانی بەرگری وڵاتەکەی و تورکیا و روسیا و ئێرانی لە مۆسکۆ ئاشکراکرد و رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا داوای کشانەوەی ھێزەکانی تورکیایان لە خاکی سوریا و جێبەجێکردنی رێککەوتنی تایبەت بە رێگەی (ئێم فۆڕ) کردووە.
رۆژی سێشەممە وەزیرانی بەرگری سوریا و تورکیا و ئێران و روسیا لە مۆسکۆ کۆبوونەوەو گفتوگۆ لەبارەی بەھێزکردنی دۆسییەکانی ئاسایش لە سوریا و ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی دیمەشق و ئەنقەرە کرا.
وەزارەتی بەرگری سوریا رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کشانەوەی ھێزەکانی تورکیا لە خاکی سوریا و جێبەجێکردنی رێککەوتنی تایبەت بە رێگەی نێودەوڵەتی ناسراو بە ( ئێم فۆڕ) کراوە.