سەبارەت بە لێدوانی سەرۆکی پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بۆ درەومیدیا، لە کاتی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی 2009دا،کە باسی وەرگرتنی ملیۆنێک دۆلار دەکات لە کۆماری ئیسلامی ئێران، ئەو بابەتە بە هیچ شێوەیەک پەیوەندی بە حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان نییە ، پەیوەندی بە هاوپەیمانی چاکسازی و خزمەتگوزاری هەیە، حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان کوردستان لەو هەڵبژاردنەدا لەگەڵ حزبی شیوعی کوردستان و چەند لایەنێکی دیکە لە چوارچێوەی لیستی ئازادی و عەدالەتی کۆمەڵایەتی بەشداری لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کردووە لە ساڵی 2009دا.
بۆیە بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین کە ئەو هەواڵە هیچ پەیوەندی بە حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان نییە.
مەکتەبی راگەیاندنی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان
26 ی نیسانی 2023




