حه‌یان عه‌بدولغه‌نی، وه‌زیری نه‌وتی عێراق لە لێدوانێکدا به ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگه‌یاندووه، حكومه‌تی ناوه‌ند گه‌یشتووه‌ته دوایین قۆناغی جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا، تایبه‌ت به دووباره هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان.
وتیشی؛ سۆمۆ له پڕۆسه‌ی واژۆكردنی گرێبه‌سته له‌گه‌ڵ ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه نه‌وتی هه‌رێم ده‌كڕن، له رۆژانی داهاتودا ده‌ست به هه‌نارده‌كردنه‌وه‌ی نه‌وتی هه‌رێم بۆ ده‌ره‌وه ده‌كرێته‌وه.
ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی زیاتر لە مانگێکە هەناردەی نەوتی هەرێم راگیراوە، ئەمڕۆش بەوتەی سەرچاوەکان هەرێم دەیەوێت لە ئەگەری دەستپێنەکردنەوەی هەناردەی نەوت بە بۆری، لەرێگەی تانکەرەوە نەوت رەوانەی دەرەوە بکات.




