لە ساڵی ڕابروودا زۆرترین حاڵەتی دەستدریژی سێکسی لەناو سوپای ئەمریکادا تۆمار کراوە

وەزارەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن)، راپۆرتی تایبەت بە “دەستدرێژی سێکسی”ی لە ساڵی ٢٠٢٢دا بڵاوکردەوە و بەمپێیەش لەناو سوپادا لەلایەن سەرباز، کارمەندی مەدەنی و ئەندامانی سوپای بیانییەوە هەشت هەزار و ٩٤٢ حاڵەتی دەستدرێژی بۆسەرسەربازانی ئەمریکی ئەنجامدراوە.

لەکۆی ئەو حاڵەتانەش پێنج هەزار و ٩٤١یان بە فەرماندەیی و هێزەکانی بەرگریی راگەیەندراون، سێ هەزار و یەک حاڵەتیشیان تا ئێستا بەنهێنی ماونەتەوە بەڵام وەک حاڵەتەکانی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و دەروونی تۆمار کراون.

ئاماژە بەوەشكراوە :حەوت هەزار و ٩٥٨ حاڵەتیان لەلایەن سەرباز، ٤٤یان لەلایەن کارمەندانی مەدەنی وەزارەت، ٦٩٨یان لەلایەن کارمەندانی مەدەنی دیکە، ١٤یان لەلایەن کارمەندانی گرێبەست، ٤١یان لەلایەن سەربازانی بیانییەوە ئەنجامدراون و ١٨٧ حاڵەتیشیان ئەنجامدەرەکانیان نادیارە.

لە کۆی ئەو هەشت هەزار و ٩٤٢ حاڵەتەی کە تۆمار کراون، دادگا لە بارەی سێ هەزار و ٩٢٨ حاڵەتییانەوە گەیشتووەتە ئەنجام، لەو ژمارەیەش سێ هەزار و ١٨٨ حاڵەتیان لەلایەن فەرماندەیی پەیوەندیدارەوە لێکۆڵینەوەیان لێکراوە.

فەرماندەیی پەیوەندیدار دەربارەی دوو هەزار و ١١٧ حاڵەتیان، بەڵگەی پێویستی بەدەستهێناوە، هەزار و ٣١ حاڵەتیشیانی ناردووە بۆ دەسەڵاتی دادوەری و ٤٠ حاڵەتیشیان بێبنەما دەرچوون.

پەیوەندیدار