بڕیارە رۆژی ١٤ی ئایاری 2023, لە تورکیا هەڵبژاردنی پەرلەمانی و سەرۆکایەتی بکرێ، لەو ڕەوشەدا چاوەڕوان دەکرێ، هەڵبژاردنەکە کاریگەری لەسەر هاوکێشە سیاسیەکانی تورکیا و ناوچەکە دابنێ.
لەو ڕوانگەیەوە ئێمە لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان ئومێد دەکەین پارتی چەپی سەوز وەک هێزێک کە نوێنەرایەتی دیموکراسی و ئاشتیخوازان لە تورکیا و باکوری کوردستان دەکات لەو هەڵبژاردنەدا سەرکەوتنێکی گەورە بەدەست بهێنێت.
بۆیە ئێمە لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان داوا لە دەنگدەرانی ئاشتیخواز و دیموکراتیخوازان دەکەین پشتیوانی لە لیستی پارتی چەپی سەوز بکەن. سەرکەوتنی پارتی چەپی سەوز دەرفەتێک دەبێ بۆ هەنگاونان بەرەو چارەسەرکردنی کێشەکانی تورکیا بە تایبەت پرسی کورد لە تورکیا بە شێوەی ئاشتی و دیموکراسیانە لە ڕێگەی دیالۆگەوە.
مەکتەبی سیاسی
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
30 ی نیسانی 2023