بەپێی ئەو بەڵگەیەی کە سەبارەت بە بڕیاری لێکۆڵینەوەی داواکاری گشتی لە میدیاکانی عێراقدا بڵاوكراوهتهوه، بە پاساوی ئەوەی “هەڵە و کەمتەرخەمی” هەبووە لە کوشتنی ئەبو مەهدی موهەندیس جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی و قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی ئێران، لێکۆڵینەوە لە دژی مستەفا کازمی دەستپێکراوە.
پەرلەمانتاری بزوتنەوەی حقووق کە باڵی سیاسیی حیزبوڵڵای عێراقە، حوسێن موئنیس بە پاساوی ئەوەی کازمی ئەو کاتەی کە سەرۆکی ئاژانسی هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق بووە چاوی لە پێشێلكارییهكان بۆ فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا پۆشیوه کە موهەندیس و سولەیمانی تێدا کوژرا، و هەڵە و کەمتەرخەمی لە رووداوەکەدا هەبووە، سکاڵایەکی پێشکەش کردبوو.
ئەمریکا لەو هێرشەی کە له 3ی کانوونی دووەمی 2020دا کردییە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا، هەریەک لە جێگری سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی، ئەبو مەهدی موهەندیس و فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سەربە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامیی ئێران، قاسم سولەیمانی کوشت




