یاریدەدەری کۆمیسیاری باڵای رێكخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند:” لە ئەنجامی پێکدادانه به‌رده‌وامه‌كانی نێوان سوپای سودان و هێزەکانی پشتیوانی خێرادا رەنگە زیاتر لە ٨٠٠ هەزار کەس لە سودان ئاواره‌بن .
رەئوف مازۆ لە راپۆرتێكیدا بۆ وڵاتانی ئەندام له رێكخراوه‌كه لە جنێڤ وتی: بە ڕاوێژ لەگەڵ سەرجەم حکومەتە پەیوەندیدارەکان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان، به‌پێی ئه‌نجامی ئامارێکی پێشبینیكراو، ره‌نگه 815 هەزار کەس بەرەو حەوت وڵاتی دراوسێ سودان هەڵبێن، ئه‌گه‌ر پێكدادانه‌كان به‌رده‌وام بن.
ئاماژەی بۆئەوەشکردووه، له‌و ژماره‌یه نزیکەی 580 هەزار كه‌سیان خه‌ڵكی سودانن و ئەوانی دیکەش پەنابەرن و بەشێوەیەکی کاتی لەو وڵاته‌دا دەژین.