كەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئهمرۆ و سبهینێی بڵاوکردەوە، بهپێی پێشبینییهكانیش پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە و ئاسمانی ناوچەكانی هەرێم ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.
بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، ئەمڕۆ چوارشەممە 3ی ئایار 2023 ئاسمان ساماڵ وپەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبێتەوە بە (1) پلە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان ساماڵ وپەڵە هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرز دەبنەوە بە (1-2 ) پلە لە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :
هەولێر : 26پلەى سیلیزى
سلێمانی : 25 پلەى سیلیزى
دهۆک : 25 پلەى سیلیزى
کەرکوک : 30 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە : 25 پلەى سیلیزى
زاخۆ : 27 پلەى سیلیزى
سۆران : 24 پلەى سیلیزى
گەرمیان : 31 پلەى سیلیزى
حاج ئۆمەران : 17 پلەى سیلیزى




