ڤلادیمیر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا له هه‌وڵێكی كوشتنی پلانداڕێژراو ڕزگاری بوو، به‌رپرسێكی وڵاته‌كه‌ش چۆنییه‌تی ڕزگاربوونه‌كه‌ی ئاشكرا ده‌كات.
كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا (كرملین) ڕایگه‌یاند: له ڕێگه‌ی دوو درۆنی بۆمبڕێژكراوه‌وه كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی ڕووسیا كرایه ئامانج و هه‌وڵه‌كه‌ش بۆ كوشتنی ڤلادیمیر پووتین بوو، به‌ڵام هه‌وڵه‌كه سه‌ركه‌وتوو نه‌بوو.
ڕاشیگه‌یاند: به‌رله‌وه‌ی درۆنه‌كان بگه‌نه شوێنی دیاریكراو و ئامانجه‌كانیان بپێكن، له‌لایه‌ن سیسته‌می به‌رگریی ڕووسیاوه خراونه‌ته خواره‌وه و تێكشكێنراون.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: درۆنه‌كان ئۆكڕاینی بوونه و ئامانج و پلانیان كوشتنی ڤلادیمیر پووتین سه‌رۆكی ڕووسیا بووه.
سه‌باره‌ت به چۆنییه‌تی ڕزگاربوونی سه‌رۆك، دمیتری پیسكۆف گوته‌بێژی كرملین گوتی: له كاتی هێرشه‌كه‌دا پووتین له‌نێو كۆشكی كرملین نه‌بووه، به‌ڵكو له شوێنی سه‌ره‌كی مانه‌وه‌ی خۆی له یه‌كێك له ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری مۆسكۆی پایته‌خت بووه.
گوتیشی: پووتین سه‌لامه‌ته و هیچ زیانێكی به‌رنه‌كه‌وتووه، ته‌نانه‌ت ئه‌و هه‌وڵه‌ی كوشتنی هیچ كاریگه‌رییه‌كی له‌سه‌ر خشته‌ی كاره‌كانی ئه‌وڕۆشی نه‌كردووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه ئه‌م هه‌وڵه كارێكی تیرۆریستی بووه و ئامانجی سه‌ره‌كی تێیدا كوشتنی سه‌رۆكی ڕووسیا بووه.
جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌وان وه‌ك حكوومه‌تی ڕووسیا وه‌ڵامدانه‌وه‌یان بۆ ئه‌م هه‌وڵه تیرۆریستییه ده‌بێت و له هه‌ر كاتێكی گونجاو‌دا گورز له ئۆكڕانیا ده‌ده‌نه‌وه