ڕێکخراوی پەیامێرانی بێ سنوور (RSF) ڕیزبەندی ئازادیی ڕۆژنامەوانیی لە جیهاندا بۆ ساڵی ٢٠٢٣ بڵاوکردەوە و بەپێى ڕاپۆرتەکە تورکیا لە نێو ۱۸۰ وڵاتی جیهاندا پلەکەی دابەزیوە بۆ ریزبەندی ١٦٥هەمین.
لە ڕیزبەندی ئازادیی ڕۆژنامەوانیی ڕێکخراوی پەیامێرانی بێ سنوور (RSF) دا سێ وڵات لە دۆخی ‘کێشەدار’ لە ئازادیی رۆژنامەنووسیدا چوونە نێو ڕیزی وڵاتانی ‘مەترسیدار’ لە ئازادیی رۆژنامەنووسیدا.
بەپێى ڕاپۆرتەکە ئەم سێ وڵاتەى لەڕووى ئازادى ڕۆژنامەوانیەوە پاشەکشەیان کردووە بریتین لە تاجیکستان، کە دابەزیوەتە پلەى (۱٥٣) ، هیندستان دابەزیوتە پلەى (۱٦۱) و تورکیا دابەزیووتە پلەى (۱٦٥). تاجیکستان و هیندستان ١١ پلەیان لە دەستداوە و تورکیایش ١٦ پلەی بە بەراورد بە ساڵی ڕابردوو لە دەستداوە.
بەپێى ریزبەندی ساڵانە، ڕژێمی ئەردۆغان پێش هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئایاری ٢٠٢٣ گوشاری زیاتری خستووەتە سەر ڕۆژنامەنووسان.
سەبارەت بە ئێران، کە لە پلەی ۱۷۷ دایە، ئاماژە بە گوشارەکان لەسەر بزووتنەوەی کۆمەڵایەتی لە دوای کوشتنی ژینا ئەمینی. ئەو گوشارانە بوونە هۆی دابەزینی ڕیزبەندیی ئێران.
لە ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی پەیامێرانی بێ سنوور (RSF) دا ئاماژە بەوە کراوە، ٩٠%ی میدیاکان لە تورکیا لەژێر کۆنترۆڵی حکومەتدان.
لە ڕاپۆرتەکەی ڕێکخراوی پەیامێرانی بێ سنوور (RSF) دا هاتووە: “پێش هەڵبژاردنەکانی ٢٠٢٣، ئەردۆغان بۆ داپۆشینی داڕمانی ئابووری و دیموکراسی وڵاتەکەى و بۆ بەهێزکردنی بنکە سیاسییەکەی خۆی هێرش دەکاتە سەر ڕۆژنامەنووسان. لەگەڵ ئەوەشدا سانسۆر، گوشاری دەزگای دادوەری لەسەر میدیا ڕەخنەگرەکان، ناتوانێت ناوبانگی خراپی ئەردۆغان بگەڕێنێتەوە، یان چاک بکاتەوە”.
ANF