بەڕێوەبەری فەرمانگەی لقەکان لە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، عەلی عەباس لە لێدوانێکدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراق رایگەیاند “٢٦ کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستاندا هەن کە ١٦یان لە پارێزگای دهۆک، شەش لە پارێزگای هەولێر و چوار کەمپەکەی دیکە لە پارێزگای سلێمانییە”.
عەلی عەباس راشیگەیاند، ژمارەی ئەو ئاوارانەی کە لەو کەمپەکاندان نزیکەی ٣٦ هەزار خێرانە و ئاشکرای کرد کە زۆرینەی ئاوارەکان خەڵکی شەنگال و پارێزگاکانی ئەنبار، سەڵاحەددین و دیالەن.
پێشتر وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق، ئیڤان فایەق رایگەیاندبوو، پابەندییەک هەیە بە بەرنامەی حکوومەت بە داخستنی دۆسیەی ئاوارەکان لە ماوەی شەش مانگدا و روونیکردەوە کە وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران پابەندە بەو بەرنامەیەوە و هیواخوازە سەرجەم ئاوارەکان بگەڕێنەوە زێدی خۆیان