ریاڵ مەدرید بووە پاڵەوانی جامی شای ئیسپانیا

لە جامی شای ئیسپانیا ریاڵ مەدرید لە ئۆساسۆنای بردەوە و بۆ جاری بیستەم نازناوەکەی بەدەستهێنا.
لە یاری کۆتایی جامی شای ئیسپانیا، هەردوو یانەی ریاڵ مەدرید و ئۆساسۆنا لە یاریگای لاکارتۆخا رووبەڕووی یەکبونەوە.
تایمی یەکەم بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی ریاڵ مەدرید کۆتاییهات، گۆڵەکەش رۆدریگۆ لە خولەکی دوو تۆماریکرد.
لە تایمی دووەمدا و لە خولەکی 58 لۆکاس تۆرۆ گۆڵی یەکسانی بۆ ئۆساسۆنا تۆمارکردەوە و دواتر لە خولەکی 70 رۆدریگۆ گۆڵی دووەمی ریاڵ مەدریدی تۆمارکرد و سەرەنجام یاریەکەیان بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک بردەوە.
بەو ئەنجامە، ریاڵ مەدرید بۆ جاری بیستەم لە مێژوویدا توانی نازناوی جامی شای ئیسپانیا بەدەستبهێنێت.

پەیوەندیدار