سەرۆککۆماری عێراق ڕایدەگەیەنێت،”پەیوەندییەکانی حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێم زۆر ئاساییە”، دەشڵێت،”هەموو دەستێوەردانێکی دەرەکی لە عێراق رەتدەکەینەوە”.
لەتیف رەشید، سەرۆک کۆماری عێراق لە دیدارێکدا لە لەندەن ڕایگەیاندووە،”عێراق لە قۆناغێکی نوێدایە، خاڵی ئەرێنیمان زۆرە لەوانە ئاسایش و سەقامگیری کە سەرەتای هەموو پرۆسەیەکی گەشەکردنە”.
ئاماژەی بەوەشداوە،”لە نێوان قەوارە سیاسییەکاندا، جۆرێک لە رێککەوتن و گفتوگۆکردن هەیە”.
ئەوەشی خستووەتەڕوو،”پەیوەندییەکانی حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێم زۆر ئاساییە، هەندێک بابەتی هەڵواسراو ماوەتەوە بەڵام ئیرادە هەیە لە رێگەی دەستوور و یاساوە چارەسەر بکرێت”.
دەشڵێت،”هەموو دەستێوەردانێکی دەرەکی لە عێراق رەتدەکەینەوە، عێراق هی عێراقییەکانە”.
سەرۆككۆماری عێراق ڕاشیگەیاندووە،”خاوەنی لێهاتووی زۆرین لە دەرەوەی وڵات، پێشوازی لەو تواناییانە دەکەین کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە و لە عێراق خزمەت بکەن”.