کۆشکی سپی بڵاویکردەوە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا، بەبڕیارێک دۆخی ئاسایشی نیشتیمانی سەر سوریای بۆ ماوەی ساڵێکی دیکە درێژکردەوە.
کۆشکی سپی بڵاویشیکردەوە، بەپێی مادەی 202 ی دۆخی لەناکاوی نیشتیمانی سزاکانی سەر بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا درێژدەکەنەوە، چونکە پێیانوایە بەشار ئەسەد هێشتا هۆکاری مەترسییە بۆسەر ئاسایشی نیشتیمانی دەرەوەی ئەمریکا.
ئەمە لەکاتێکدایە، رۆژی 7 ی ئەم مانگە وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی بەزۆرینەی دەنگ پاش 12 ساڵ هەڵپەساردنی ئەندامێتی رەزامەندییان لەسەر گەڕانەوەی سوریا بۆ کۆمکاری عەرەبی دەربڕی.