بەیاننامەی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان سەبارەت بە کێشەی جوتیارانی گوندی پەڵکانە

لە کاتێکدا هەمووان چاوەڕوانی جێ بە جێکردنی بەرنامەو بەڵێنەکانی سەرۆک وەزیران محمد شیاع سودانی بووین کە هاوکات بەرنامەکەی بەشێکە لە ڕێککەوتنی هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغداش ، کەچی ئەمڕۆ 2023ــ 5ــ 10 هێزێکی سوپای عێراقی هێرشێکی ناڕواو بەرنامە بۆ داڕێژراویان کردۆتە سەر جوتیارانی گوندی پەڵکانە و دووای بێڕێزیەکی زۆر بەڵێننامەیان پێپڕکردوو نەتەوە کە چیتر نەچنەوە سەر ئەرز و ئاوەکانیان، ئەم چۆرەکردەوانەش درێژە پێدەری هەمان سیاسەتی شۆڤێنیانەی پێشوە کەهیچ سەرئەنجامێکی نەبوو ، ئێمە لە حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان بەتوندی ئیدانەی هەر دەست درێژیەک دەکەین کە بکرێتە سەر جوتیارانی کورد و داواش لە هەردوو حکومەتی هەرێم و بەغداش دەکەین هەرچی زووە کار بۆ جێ بە جێکردنی بەرنامەی کاری حکومەتی تازە بکەن کە خۆی لە جێ بە جێکردنی ماددەی 140 و دوورخستنەوەی هێزە سەربازیەکان و جێ بەجێکردنی یاسا لە ناوچەکە دەبینێتەوە ، هەر وەک داواش لە نوێنەرایەتی نەتەوەیەکگرتوەکان دەکەین لە پارێزگای کەرکوک کەچاودێری زیاتر و بەدوواداچونی پێویست بکەن و دەنگی مەزڵومێتی جوتیارانی ناوچەکە بگەیەننەسەروی خۆیان ، ئێمە وەک حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان پشتگیری خۆمان بۆ جوتیارانی پارێزگای کەرکوک و گوندی پەڵکانە ڕادەگەیەنین و داواش دەکەین جوتیاران و گوند نشینانی کوردی ناوچە کە چۆن لە ڕابردوو سەربەرزانە بەرگریان لە خۆیان کردوو و لەسەر ئەرز و ئاوی خۆیان مانەوە سیاسەتی بەعەرەب کردن چۆکی پێدا نەدان لە داهاتوش خۆڕاگربن تا ئەم قۆناغەش تێدەپەڕێت، مانەوە بۆ خاوەنی ڕەسەنی ناوچەکەیە سەرشۆڕی بۆ داگیرکەران.

لقی کەرکوک
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان
10ــ 5 ــ 2023

پەیوەندیدار