میدحەت سانجار: دەبێت سیستمی تاکڕەوی کۆتایی پێبێت

میدحەت سانجار ھاوسەرۆکی گشتی ھەدەپە لە میانەی بەشداری لە ھەڵمەتی بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان لەناوچەی جزیرەی بۆتان لە باکوری کوردستان رایگەیاند، دەسەڵات دەیەوێت ئیرادەیان ببات، بەڵام ئەوان رێگە بەوەنادەن.

سانجار ئاماژەی بە ھەوڵەکانی دەسەڵات بۆ داخستنی ھەدەپە کرد، بەڵام ئەوان لە رێگای پارتی چەپی سەوز و ھاوپەیمانی رەنج و ئازادی بەشداری ھەڵبژاردنەکان دەکەن، ئەوان دەخوازن ئەو ھاوپەیمانێتیە فراوان بکەن، کار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی کورد بکەن ئاشتی مسۆگەر بکەن.

وتیشی، نابێت سیستمی یەک پیاو لە تورکیا بەردەوام بێت، دەبێت کۆتایی پێبێت ئەردۆغانیش ناتوانێت سەرکەوتووبێت لە ھەڵبژاردنەکانی ئەمجارەدا.

لەلایەکی دیکەوە، سانجار لە بانگەشەی ھەڵبژاردنەکان لە پارێزگای ئورفای باکوری کوردستان وتی: لە ئورفا نادادپەروەری زۆر ھەیە، دەسەڵات وڵات تاڵان دەکات، بۆیە پێویستە ئێوە بچن دەنگ بدەن، ئەردۆغان ئورفە لەدەست بدات، دەسەڵاتیش لەدەستدەدات.

پەیوەندیدار