پیپ گواردیۆلا: ئەم یەکسانبوونە لە بەرژەوەندی ئێمەبوو

پیپ گواردیۆلای ڕاهێنەری مانچستەر سیتی دوای یەکسانبوونەکەی بەرامبەر ڕیاڵ مەدرید لە چامپیۆنز لیگ، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەنوسیدا ئاماژەی بەوەکرد، کیڤن دی برۆین ئاستێکی سەرسوڕهێنەری پێشکەشکردووە و خۆشی دەزانێت چەند گرنگە یانەکەیان.

گواردیۆلا دەڵێت “من بۆ دی برۆین دڵخۆشم، لەم جۆرە یارییانە و لەم جۆرە کێبڕکێیانە، لە یاری پێش کۆتایی و کۆتایی پێویستت بە ئاستی باشترین یاریزانەکانت دەبێت، بەڕاستی هەموویان باش بوون، یارییەکەش هاوسەنگبوو، کاتێک ئێمە باشبووین ئەوان گۆڵیان کرد، کاتێکیش ئەوان باشبوون ئێمە گۆڵمان کرد”.

گواردیۆلا ستایسی تۆنی کروسی یاریزانی ڕیاڵیشی کرد، کە وای لێکردوون زیاتر بەرگری بکەن لە یارییەکەدا و دڵخۆشیشە بە یەکسانبوونەکەیان و بە باشتری دەزانێت لە دۆڕاندن بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر.

هاوکات گواردیۆلا لە وەڵامی پەیامنێری تۆڕی سکای سپۆرت لە بارەی نەبردنەوەی یارییەکەوە بە گرژییەوە لێی ڕوانی و وتی “تۆ دەزانی بەرامبەر کێ یاریمان کرد؟”.

پەیوەندیدار