کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 سەعاتی داهاتووی راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەل هەندێ پەڵە هەورى جیا جیا.وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندن لە راگەیەندراوێکدا کەشی پێشبینیکراوی ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوە کردووە، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، لەگەل هەندێ پەڵە هەورى جیا جیا، هەروەها پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.سبەی پێنج شەممە، ئاسمان لەنێوان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت ، لەهەندێک کات دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1 – 3 ) پلە بەبەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ.بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:هەولێر : 33 پلەى سیلیزىسلێمانی : 30 پلەى سیلیزىدهۆک : 31 پلەى سیلیزىکەرکوک : 35 پلەى سیلیزىهەڵەبجە : 31 پلەى سیلیزىحاجی ئۆمەران : 21 پلەى سیلیزىزاخۆ : 33 پلەى سیلیزىسۆران : 30 پلەى سیلیزىگەرمیان : 38 پلەى سیلیزى