لە گوندی جەلەمۆرد یادی ٣٥ ساڵەی ئەنفال کرایەوە و شآندێکی حزبی زەحمەتکێشان لە یادەکەدا بەشداریان کرد


ئەمڕۆ ١١/٥/٢٠٢٣، لەیادی 35ساڵەی قۆناغی چواری ئەنفال و جینۆسایدی گوندەکانی بناری خاڵخاڵاندا.لەمەراسیمێکدا لەگوندی جەلەمۆرد ولە مونۆمێنتی بابەڕووشە ئەو یادە کرایەوە. لەم قۆناغەی شاڵاوی ئەنفالدا سەدان گوند روخێنران و بەھەزاران کەس ئەنفالکران. سالەنەشدا لەو یادە کارەساتبارەدا کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و چالاکوانانی بواری جینۆساید بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی ئەنفال و خستنە ڕووی داخوازی کەسوکاری ئەنفالکراوان کە خۆی دەبینێتەوە لە هێنانەوەی رووفاتی قوربانیان، قەرەبووکردنەوەی ئەنفالکراوان، سزادانی تاوانبارانی ئەنفال چەندین چالاکی ئەنجام دەدەن.
شایانی باسە، لەو یادەدا هەریەک لە ئەکرەم بەرزەنجی و شێخە تەکیەیی بە نوێنەراتی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان لەو یادەدا بەشداریان کرد و تاچەگولینەیان لەسەر مۆنۆمێتی قوربانیان دانا.

پەیوەندیدار