پەروین بوڵدان: کۆتایی بە دووژمنی کورد دەھێنین و ئاشتی و ئارامی دەگەڕێنینەوە
پەروین بوڵدان، ھاوسەرۆکی گشتی پارتی دیموکراتی گەلان ھەدەپە رایگەیاند، خەڵکی وان ئیرادەیەکی گەورە پیشان دەدەن و سبەینێ رۆژێکی خۆش دەبێت و مێژوو دەنووسرێتەوە.
پەروین بوڵدان لە ئاھەنگی بانگەشەی پارتی سەوز لە شاری وانی باکوری کوردستان رایگەیاند: سبەینێ مێژووی وان و تورکیا دەنووسنەوە، جارێکی دیکە دەڵێن خاوەن ئیرادەن و وەک پارتی چەپی سەوز یەکەم دەبن. ئەم جۆش و خرۆشە دیارە، خەڵکی وان بڕیاری خۆی داوە.
وتیشی کۆتایی بە دوژمنی کورد دەھێنن، متمانەیان بەخۆیان ھەیە، ئەوانەی لەبەرامبەر کۆمەڵکوژی بێدەنگ بوون، دەڕۆن و پارتی چەپی سەوز کار بۆ بەدیھێنانی ئاشتی و دادپەروەری و ئارامی دەکات.