تاوەكو ئێستا 250 حاڵەتی هەوكردنی پەردەی مێشك لەنێو منداڵانی سلێمانی تۆمار كراوە

تاوەكو ئێستا 250 حاڵەتی هەوكردنی پەردەی مێشك لەنێو منداڵانی سلێمانی تۆمار كراوە و هیچ گیانلەدەستدانێكیش نەبووە، زۆرینەی نەخۆشەكانیش دوای چەند رۆژێك لە وەرگرتنی چارەسەر، چاكدەبنەوە.

لەمبارەیەوە دكتۆر پشدەر عەبدوڵڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی سلێمانی بە میدیای یەكێتی وتووە، تاوەكو ئێستا 250 حاڵەتی هەوكردنی پەردەی مێشك لەنێو منداڵان تۆمار كراوە، رۆژانە 10 حاڵەت یاخود زیاتر و كەمتر تۆمار دەكرێت.

راشیگەیاندووە تاوەكو ئێستا هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان تۆمار نەكراوە و زۆربەی نەخۆشەكان دوای چەند رۆژێك لە وەرگرتنی چارەسەر چاكدەبنەوە، هەروەها هیچ لێكەوتەیەكی خراپ تۆمار نەكراوە.

دەشڵێت نەخۆشیەكە زۆینەی ڤایرۆسییە و بەشێكیشی بەكتریایە، ئەگەر جاران لە 10 حاڵەت یەكیان بەكتریا بووایە، ئێستا دوو بۆ سێ‌ حاڵەتی بەكتریایە، رێكخراوی تەندروستی جیهانی نمونەكانی وەرگرتووە و ناردویەتی بۆ ئەوەی بە وردی جۆری ڤایرۆس و بەكتریاكە دەستنیشان بكرێن

پەیوەندیدار