لە کۆبوونەوەکەدا ئاڵنگارییەکانی بەردەم ڕەوشی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ کرا.
پێش نیوەڕۆی ڕۆژی یەک شەممە 14-5- 2023 شاندێکی پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا (ئالپارتی) کە پێکهاتبوون لە محەمەد عمو و خەلیل مەجید و بەهائەدین شاکر، سەردانی مەکتەبی سیاسی حزبی زەحمەتکێشانی کوردستانیان کرد شاندی میوان لەلایەن بێکەس قادر و شاخەوان عەبدوڵا ئەندامانی مەکتەبی سیاسی و نیشتیمان کەمال بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکان و زۆزک سابیر ئەندامی مەکتەبی پەیوەندییەکان پێشوازی کران.
لە کۆبوونەوەکەدا بارودۆخی سیاسی ناوچەکە و جیهان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
لەتەوەرێکی دیکەدا، باس لە گرنگی بوونی پەیوەندی نێوان سەرجەم لایەنە کوردستانیەکان کراو، ئاڵنگارییەکانی بەردەم ڕەوشی کورد لە ڕۆژئاوای کوردستان تاوتوێ کرا.
لە کۆتایی کۆبوونەوەدا جەخت لە پەیوەندی نێوان
حزبی زەحمەتکێشانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کورد لە سوریا کرایەوە.