بۆ / بەڕێز سكرتاریەتی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان
بابەت / بروسكە
سڵاوێكی گەرم..
بەبۆنەی یادی (61) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان گەرمترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزتان و هەموو ئەندامانی یەكێتیەكەتان و مامۆستایانی كوردستان دەكەین.
هیوادارین ئەم بۆنەیە دەرفەتێكی دیكە بێت بۆ پەرەپێدانی كاری ڕێكخراوەیی و خزمەتكردنی زیاتری مامۆستایانی كوردستان و بەرز ڕاگرتنی پیشەی مامۆستایەتی لە كۆمەڵگەی كوردستان.
بەڕێزان: لەكاتێكدا مامۆستایانی كوردستان ئەم یادە دەكەنەوە، مامۆستای گرێبەست و مامۆستای وانەبێژ و بەشێكی زۆر لە دەرچووانی كۆلیژەكانی پەروەردە پێویستیان بە دامەزراندن هەیە، بۆیە لەم ڕەوشەدا ئەركی یەكێتی مامۆستایانە وەكو ئەركی خۆی داواو پێویستیەكانی ئەم كەرتە گرنگەی كۆمەڵگەو بواری پەروەردە لە پێشەوەی كارەكانی بێت.
دووبارە پیرۆزبایی لەیادی (61) ساڵەی دامەزراندنی یەكێتی مامۆستایانی كوردستان دەكەین.
مەكتەبی سیاسی
حزبی زەحمەتكێشانی كوردستان