کورد لە تورکیا زۆرترین ژنى ناردە پەرلەمان

لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی تورکیادا، 119 کاندیدی ژن هەڵبژێردراون، زۆرترین رێژەی ژنانی سەرکەوتو بۆ پەرلەمان لەسەر لیستی پارتی چەپی سەوزە کە 49٪یە.

رێژەی ژنان لە پەرلەمانی تورکیا، نزیکەی یەک لەسەر پێنج دەبێت، بەهۆی ئەوەی ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمان 600 کورسییە.

ڕەنگی ژنان لە پەرلەمان لەگەڵ پارتی سەوز و ئایندەی چەپ (پارتی چەپی سەوز)دا ڕەنگدانەوەی هەبوو، پارتی چەپی سەوز کە زۆرترین کاندیدی ژنی کاندید کرد، ئەو حزبە بوو کە زۆرترین نوێنەرى ژنی بۆ پەرلەمان نارد.

کۆى گشتى ژنانى دەرچوو بۆ پەرلەمانى تورکیا بەم شێوەیەیە:

پارتى چەپى سەوز، لە کۆى 62 کاندیدى دەرچوو 30 کاندیدى ژن دەرچووە بەڕێژەى (43%).
پارتى داد و گەشەپێدان، لە کۆى 267 کاندیدى دەرچوو 48 کاندیدى ژن دەرچوون.
مەهەپە، لە کۆى 50 کاندیدى دەرچوو تەنها سێ کاندیدى ژن دەرچوون.
جەهەپە، لە کۆى 169 کاندیدى دەرچوو 31 کاندیدى ژن دەرچوون.
پارتی IYI، لە کۆی 44 کاندیدى دەرچوو تەنها 6 کاندیدى ژن دەرچوون.

بەم شێوەیە، ئاکپارتی بە 48 نوێنەری ژن لە سەدا 17، جەهەپە 31 نوێنەری ژن لە سەدا 18، مەهەپە 3 نوێنەرى ژن لە سەدا 6، پارتی ئای ئای ی بە 6 ژن لە سەدا 13، پارتی چەپی سەوز 30 ژن و لە سەدا 49 نوێنەرایەتی ژنان. هەروەها پارتی کرێکارانی تورکیا لەگەڵ نوێنەرێکى ژن بەشداری پەرلەمانیان کرد.، بە کۆى گشتى نوێنەرانى پەرلەمان لە کۆی 600 کورسى 119یان بۆ ژنان بوون، بەمەش دیسانەوە لە زۆرینەی پیاو پێکهاتبوو.

پەیوەندیدار