13 کۆنسوڵخانە و نوێنەرى وڵاتان داوایەک لە حکومەت و پەرلەمانى کوردستان دەکەن

کونسوڵخانە گشتییەکان و نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەکانی یەکێتی ئەوروپا و 12 وڵاتی جیهان لە هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا داوایەک ئاراستەى هەرێم دەکەن و دەڵێن، داوا لە پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن هەمو هەنگاوێکی پێویست بگرێتەبەر لەپێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەبێ دواخستن.

کونسوڵخانە گشتییەکان و نوێنەرایەتییە دیبلۆماسییەکانی بریتانیا، ئەمریکا، ئەڵمانیا، هۆڵندا، کەنەدا، یەکێتی ئەوروپا، فڕەنسا، چیک، یۆنان، ئیتاڵیا، بولگاریا، پۆڵندا و رۆمانیا ئەمڕۆ سێشەممە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێن، “دەستخۆشی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و پەرلەمانی کوردستان و خەڵکی هەرێم دەکەین، بۆ پابەندبونی بەردەوامیان بە بنەما و بەها دیموکراسییەکان و پێشوازیکردن لە رۆحی نوێبونەوەی هاوکاری نێوان لایەنەکان”.

ئەوەشخراوەتەڕو، “هەر لەو سۆنگەیەوە داوا لە پەرلەمانی کوردستان و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەین بەبێ دواخستن هەمو هەنگاوێکی پێویست بگرنەبەر لەپێناو ئەنجامدانی هەڵبژاردن”.

ئاماژە بەوەشکراوە، “جەخت لەسەر گرنگی هەڵبژاردنێکی ئازاد و دادپەرەرانە دەکەینەوە و بەم پێیە داوا لە هەمو لایەنە پەیوندیدارەکان و لایەنە سیاسییەکان و سەرجەم لایەنە پەیوەندیدارەکانی دیکەی هەریمی کوردستان دەکەین بەشێوەیەکی هاوبەش کاربکەن بۆ تێپەڕاندنی ئەو ئاستەنگانەی ماون لەبەردەم پڕۆسەی هەڵبژاردن، کە پابەندبێت بە پێوەرە نێودەوڵەتییەکان و مافەکانی هەمو هاوڵاتییان بپارێزێت، لەوانەش ژنان و پێکهاتەکان بۆ بەشداریکردن لە پرۆسەی دیموکراسیدا”.

لەدوای رەوینەوەی گرژییەکانی نێوان پارتی و یەکێتی، ئەمڕۆ مەکتەبی سیاسی هەردو حزب کۆبونەوە و یەکێک لە تەوەرەکان بابەتەکانی پەیوەست بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بو، کە لەماوەی رابردودا گرژییەکانی لەوبارەیەوە دروستبو، هاوکات تیمی پارتی و یەکێتی لە کابینەی نۆیەم لە چەندین بەیاننامەدا بەتوندی هێرشیان کردە سەر یەکتر.

پارتی و یەکێتی لە راگەیەندراوی هاوبەشی کۆبونەوەی ئەمڕۆیاندا دەڵێن، “هەردو مەکتەبی سیاسی پارتی و یەکێتی دەستخۆشی لە ئەنجومەنی وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەکەن بۆ پەسەندکردنی پرۆژەی رێکخستنەوەی دارایی کە پرۆژەی تێکڕای لایەنەکانی پێکهێنەری کابینەی نۆیەم و هەردو مەکتەبی سیاسی بە تەواوی پشتیوانی لێدەکەن”.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبونەوەکەدا، “هەردولا پەرۆش و هاوڕا بون لەسەر بەهێزکردنی قەوارەی دەستوریی هەرێمی کوردستان و پەرەپێدانی پەلەکردن لە هەنگاوە یاسایی و سیاسیەکان بۆ فەراهەمەکردنی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پارلەمانی کوردستان لەوادەی خۆیدا لەمساڵدا

پەیوەندیدار