مانچستەر سیتی رەتیكردەوە دەستبەرداری بێرناردۆ سیلڤا ببن

لە دوو رۆژی رابردوودا رۆژنامەکانی فەرەنسا بڵاویانکردەوە، کە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی نەیمار دا سیلڤای هێرشبەری یانەکەیان پێشکەشی مانچستەر سیتی کردووە بە ئاڵوگۆڕ کردن لەگەڵ بێرناردۆ سیلڤای یاریزانی ئەو یانەیە.

لە نوێترین پێشهاتدا، رۆژنامەی لیکیپی فەرەنسی بڵاویکردووەتەوە، جارێکیتر بەرپرسانی یانەی مانچستەر سیتی ئۆفەرێکی یانەی پاریس سان جێرمانیان رەتکردووەتەوە لە پێناو دەستبەرداربوون لە بێرناردۆ سیلڤا.

رۆژنامەکە ئاشكرایکردووە، کارگێڕی یانەی ئینگلیزیەکە ئامادەنین بە ئاڵوگۆڕ کردن یان فرۆشتن و بە خواستنیش دەستبەرداری بێرناردۆ ببن چونکە یەکێکە لە پێگە سەرەکییەکانی یانەکەیان.

ئاماژەی بەوەشداوە، هاوینی رابردووش لویس کامپۆسی بەڕێوەبەری وەرزشی پاریس سان جێرمان ئۆفەرێکی 80 ملیۆن یۆرۆیی پێشکەشی مان سیتی کردبوو بەرامبەر فرۆشتنی بێرناردۆ بەڵام هەر ئەو کاتیش داواکاریەکەیان رەتکراوەتەوە.

پەیوەندیدار